سه‌رباز به‌رزنجی ئه‌و دادوه‌ره‌ی خه‌ڵات كرد كه‌ رێگربوو له‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ رواندا


وێستگه‌نیوز-
سه‌رباز به‌رزنجی، پارێزگاری لامبێس له‌ له‌نده‌ن ئه‌و دادوه‌ره‌ی خه‌ڵات كرد كه‌ رێگربوو له‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و نه‌یهێشت بنێردرێن بۆ وڵاتی‌ رواندا له‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌فریقا.


سه‌رباز به‌رزنجی، پارێزگاری لامبێس له‌ له‌نده‌ن پێشوازی‌ له‌ لۆرد ڕۆبێرت رید سه‌رۆكی دادگای باڵای شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا كرد كه‌ بڕیاری حكومه‌تی به‌ریتانیای بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ناردنیان بۆ وڵاتی رواندا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و نه‌یهێشت په‌نابه‌ران بنێردرێن بۆ رواندا.

ئه‌و دادوه‌ره‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگی تایبه‌ت به‌ كورد و په‌نابه‌رانی گه‌یانده‌ دادگای باڵای به‌ریتانیا له‌وانه‌:
-به‌جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.

-گه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌و  په‌نابه‌ر و هاوڵاتییه‌ كوردانه‌ی پاسپۆرته‌كانیان هۆڵدكراوه‌  تا هاوكاری بكرێن و دۆسییه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت.
-رێگریكردن له‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان.

له‌میانی‌ پێشوازیكردنه‌كه‌دا سه‌رباز به‌رزنجی له‌پای ئه‌و هه‌وڵه‌ گرنگانه‌ی بۆ خزمه‌تی یاسا و دادپه‌روه‌ری له‌به‌ریتانیا و هاوكاری په‌نابه‌ران داویه‌تی، خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و قه‌ڵغانی شكۆی  به‌خشی به‌ دادگای باڵا و حاكمی باڵای به‌ریتانی لۆرد ڕۆبێرت رید سه‌رۆكی دادگای باڵای شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا.


PM:11:44:16/04/2024








ئه‌م بابه‌ته 1172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت