كه‌ناڵی جه‌زیره: ئیسرائیل فێڵێكی نوێ بۆ كوشتنی ژماره‌یه‌كی زیاتری دانیشتووانی غه‌ززه به‌كارده‌هێنێت
وێستگه‌نیوز-
كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات كه سوپای ئیسرائیل فێڵێكی نوێ بۆ كوشتنی زیاتری دانیشتووانی غه‌ززه به‌كارده‌هێنێت ئه‌ویش به‌كارهێنانی ده‌نگی گریانی منداڵه.
كه‌ناڵی جه‌زیره له راپۆرتێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه سوپای ئیسرائیل ده‌نگی ساخته‌ی منداڵان بۆ راكێشانی هه‌ست و سۆزی دانیشتوانی غه‌ززه به‌كارده‌هێنێت تا ژماره‌یه‌كی زیاتریان لێبكوژێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه چالاكوانانی فه‌له‌ستینی به‌كارهێنانی ده‌نگی گریانی منداڵانیان له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه ئیسرائیلیه‌كان له جۆری كواد كاپته‌ر تۆماركردووه كه له كارتی فڕینیان به‌سه‌ر كامپی نسیرات له غه‌ززه ده‌نگی گریانه‌كه بۆ سه‌رنج راكێشانی هاوڵاتیان به‌كارده‌هێنن.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له كاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ گه‌ڕان به‌دوای ده‌نگی گریانه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه به‌ئامانج ده‌گیرێن و به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌یه‌كی زیاتری دانیشتوانی غه‌ززه ده‌كوژرێن.
PM:11:15:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت