ئاگرێكی گه‌وره له ته‌لاری مێژوویی بۆرسه‌ی كۆبنهاگن كه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
ته‌لاری بۆرسه‌ی كۆبهانگن-ی مێژوويی له دانیمارك ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه تاوه‌ره به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئەو تەلارە داڕما.
به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس، ته‌لاره‌كه له سه‌ده‌ی 17یه‌م دروستكراوه‌و به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 400 ساڵ به‌سه‌ر دروستكردنیدا، حكومه‌تی دانیمارك سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بووه، به‌ڵام ئاگرێكی گه‌وره له ته‌لاره‌كه كه‌وتوه‌ته‌وه‌و تاوه‌ره مێژووییه‌كه‌ی كه 54 مه‌تر به‌رزه داڕماوه.
هه‌رله‌سه‌ر سوتانی ئه‌و ته‌لاره مێژووییه، ژووری بازرگانیی دانیمارك نوسیویه‌تی: "له به‌رده‌م دیمه‌نێكی ترسناكداین..بۆرسه ئاگری گرتوه‌و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی لێیه، با هاوڵاتیان له شوێنه‌كه نزیك نه‌بنه‌وه".
ڤیدیۆی ئاگرەکە لەم لینکەدا ببینە
PM:05:25:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت