واده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ ئێران ئاشكرا كرا
وێستگهنیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ هێرشه‌كه‌ی ئێران كه شه‌ممه‌ی رابردوو، كردیه سه‌ر خاكه‌كه‌ی، حه‌تمییه و هه‌ر ده‌بێت رووبدات. له‌و باره‌یه‌وه زانیاری نوێ ده‌ركه‌وت.
چوار به‌رپرسی ئه‌مریكی، پێشبینی ده‌كه‌ن وه‌ڵامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئیسرائیل، له كۆتایی پشووی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، به شێوه‌یه‌كی سنورداربێت.
ئه‌و به‌رپرسانه پێیانوایه، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆردومانی بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی ئێران و بریكاره‌كانی كه له‌لایه‌ن تارانه‌وه هاوكاری ده‌كرێن، له‌خۆبگرێت. ئه‌مه به گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی NBC News كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه.
به‌ده‌ر له‌وه، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مریكا، جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه ئیداره‌ی ئه‌مریكا، هێشتا ئاگاداری بڕیاری كۆتایی ئیسرائیل نییه به‌وه‌ی چۆن چۆنی وه‌ڵام ده‌داته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن بژارده‌كان ئه‌گه‌ری گۆڕانیان هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن جارێ روون نییه كه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی ئیسرائیل به دیاریكراوی رووده‌دات. به‌ڵام له‌وانه‌یه له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا بێت رووبدات.
پێده‌چێت ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی ئه‌مریكا، پشتی به‌و گفتوگۆیانه‌ی نێوان به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌ستبێت كه پێش ئه‌وه‌ی ئێران له شه‌ممه‌ی رابردوو، به زیاد له 300 موشه‌ك و درۆن هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل، ئهنجامیاندابێێت.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له كاتێكدا ئیسرائیل، خۆی بۆ هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئێران له هه‌فته‌ی رابردوو، ئاماده ده‌كرد، به‌رپرسه ئیسرائیلییه‌كان، به‌رپرسانی ئه‌مریكایان له بژارده‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ئاشكرایه جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی دیكه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، داوای دانبه‌خۆداگرتن ده‌كه‌ن، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل بهڵێنیدا وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئێران بداته‌وه.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مریكی، ده‌ڵێن واشنتۆن به ته‌لئه‌بیب-ی راگه‌یاندووه ئه‌مریكا به‌شداری هیچ جووڵه‌یه‌ك دژ به ئێران ناكات و داوای له ئیسرائیل كردووه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌كات، ته‌نانه‌ت وه‌ڵامیش نه‌داته‌وه.
به‌ڵام سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ئیسرائیل، له لوتكه‌ی هه‌ره‌می سیاسی و سه‌ربازی، پێداگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه، جگه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێران نه‌بێت.
AM:11:21:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت