له‌ڕووی زۆری تاكه‌كانی خێزانه‌وه، عێراق پله‌ی شه‌شه‌می جیهانی به‌ده‌ستهێنا
وێستگه‌نیوز-
عێراق له ڕیزبه‌ندییه‌كی پێشكه‌وتووی جیهانی و عه‌ره‌بیدایه له ڕووی زۆری ژماره‌ی تاكه‌كانی ناو خێزانه‌كانیانه‌وه، زۆربه‌ی زۆری تاكه‌كانی خێزانه‌كانیشی له‌یه‌ك ماڵدا ژیان به‌سه‌رده‌بن.
ژماره‌ی تاكه‌كانی خێزان و چۆنیه‌تی ژیانیان له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر جیاوازه و زۆرجاریش هاوبه‌شی له شوێنی نیشتهجێبوونهكهیاندا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا تێكڕای ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی تاكه‌كان له‌یه‌ك خێزاندا نزیكه‌ی 4.5 كه‌سه.
له ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا، كۆماری ئه‌فریقا له‌ڕووی زۆری ژماره‌ی تاكه‌كانی ناو یه‌ك خێزانه‌وه به پله‌ی یه‌كه‌م هاتووه، كه له 8.6 كه‌س پێكهاتوون بۆ هه‌ر خێزانێك.
له رووی كه‌مترین ژماره‌ی تاكهكانیشهوه بۆیه‌ك خێزان، ئه‌وا ناوی وڵاتی سوید هاتووه كه بریتییه له 1.9 كه‌سه بۆ هه‌ر خێزانێك.
له‌باره‌ی وڵاتی عێراقیشه‌وه كه هه‌رێمی كوردستانی خۆمان به‌شێكیه‌تی، له‌نێوان 199 وڵات‌دا له‌پله‌ی شه‌شه‌می جیهانی و دووه‌می وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا هاتووه، له‌دوای شانشینی عومانه‌وه.
تێكڕای ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان له عێراق 7.7 كه‌سه بۆ هه‌ر خێزانێك كه زۆریه‌نه‌یان پێكه‌وه ده‌ژین، ئه‌مه‌ش زیاتره له ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی تاك بۆ هه‌ر خێزانێك.
PM:10:06:15/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت