نرخی نه‌وت له‌ به‌رزیدا جێگیره‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌به‌رزیدا به‌ جێگیری ماونه‌ته‌وه‌ و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌سه‌رو 90 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی نیسانی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 90 دۆلار و 14 سه‌نته‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 85 دۆلار و 25 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌ دوو هه‌زار و 355 دۆلاره‌.


AM:08:13:15/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت