جۆن بۆڵتۆن ئامۆژگاریی ئیسرائیل ده‌كات: تۆڵه‌یه‌كی به‌هێز له‌ ئێران بكه‌ره‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا ئامۆژگاریی ئیسرائیلی كرد، "تۆڵه‌یه‌كی به‌هێز" له‌ ئێران بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌پای ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كی و درۆنییه‌ی شه‌وی رابردوو تاران كردیه‌ سه‌ر ئیسرائیل، به‌ڵام زیانێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو.

له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌ كه‌ناڵی نیوزنه‌یشن، جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا وتی: هێرشه‌كه‌ی ئێران لاوازیی ئه‌مریكا و ئیسرائیلی له‌ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ره‌شه‌كان ده‌رخست.

بۆڵتۆن له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئامۆژگاریی ئیسرائیلی كرد و وتی: "له‌و بروایه‌دام پێویسته‌ ئیسرائیل تۆڵه‌یه‌كی به‌هێز له‌ ئێران بكاته‌وه‌، نه‌ك تۆڵه‌یه‌كی گونجاو".

جۆن بۆڵتۆن یه‌كێكه‌ له‌و سه‌ركردانه‌ی ئێستا و پێشووی ئه‌مریكا كه‌ داوا له‌ ئیسرائیل یان ئه‌مریكا ده‌كه‌ن یان هه‌ریه‌كه‌ و به‌جیا یان پێكه‌وه‌، وه‌ڵامێكی توندی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ئێران بده‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌یان درۆن و مووشه‌كی له‌ خاكی خۆیه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئیسرئیل كرد و زۆربه‌یان له‌ ئاسماندا ته‌قێندرانه‌وه‌و زیانێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو.


PM:09:47:14/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو