ڤیدیۆی وه‌زیرێك له ژنه‌كه‌ی ده‌دات
وێستگه نیوزـ
ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له‌كاتی دادگاییكردنی وه‌زیری پێشووی ئابوریی كازاخستان له دادگادا لێدرا، هه‌مووانی شۆك كرد، وه‌زیر ژنه‌كه‌ی داوه‌ته‌به‌ر شه‌ق و رایده‌كێشێت و ئه‌وه‌نده‌ی لێده‌دات تا له‌ژێر ده‌ستیدا ده‌مرێت.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتوه، ژنه‌كه به‌ناوی نۆكینۆڤا ته‌مه‌نی 31 ساڵه و كه‌سێكی باریكهلهیه و ملپێچێكی له ملدایه و ده‌چێته چێشتخانه‌یه‌ك كه هی خزمێكی مێرده‌كه‌یه‌تی و له‌وێ مێرده وه‌زیره‌كه‌ی به‌ناوی كواندیك بیشیمباییڤ ده‌بینێت.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌زیری پێشوو په‌لاماری قژی ژنه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌ست ده‌كات به لێدانی، به‌پێی به‌ڵگه و دانپێدانانه‌كان، وزیر نزیكه‌ی 8 كاتژمێر ئه‌م ژنه‌ی ئه‌شكه‌نجه داوه‌و تا له‌ژێر ده‌ستیدا به‌هۆی پیاكێشانی زۆری سه‌ری گیانی ده‌رچووه.
دادگا به‌تۆمه‌تی ئهشكهنجهدن و كوشتن به‌به‌كارهێنانی توندوتیژی سزای 20 ساڵ زیندانیی به‌سه‌ر وه‌زیره‌كه‌ی پێشوودا سه‌پاندوه.
PM:05:00:06/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 6952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت