سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی: رووداوه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌


وێستگه‌نیوزـ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی نیسانی 2024، له‌ به‌رده‌م شوقه‌كانی پارك ڤیو له‌ هه‌ولێر ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ وێستگه‌نیوز ئاشكرای ده‌كات كه‌ رووداوه‌كه‌ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ هه‌ولێر به‌ وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: كاتژمێر 5:30ی خوله‌می ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لە بەردەم شوقەکانی پارک ڤیو ئافرەتێک بەر دەستدرێژی گوللـە درا و شه‌ش گوللـه‌ی به‌ركه‌وت.

بە پێی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ئەو پیاوە هاوسه‌ره‌کەی خۆی کوشتوە و لە ئێستادا لەلایەن ئاسایشی هەولێر بکوژ دەستگیرکراوە و پەراوی لێکۆلینەوە بۆ بابەتەکە کراوەتەوە.


PM:10:29:03/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو