وێستگه‌نیوزـ
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، دوای هه‌وڵ و ماندوبوونێكی زۆر توانرا چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دابنرێت، ده‌شڵێت، لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی نیسانی 2024، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند: "دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدرال و تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت".
باسی له‌وه‌شكرد: "سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سودانی و هەموو ئەو هێز و لایەنانه دەکەم کە هاوکار بوون تاکوو پێکەوە بتوانین بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "لە ماوەی رابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نا‌ئومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم".
ده‌شڵێت: "لەم دوو رۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت".
PM:05:19:03/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 4788
جار خوێنراوه‌ته‌وه