تۆماركردن له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من گه‌یشته 260 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر
وێستگه نیوزـ
به‌پێی دوایین ئاماری تۆماركردن له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من، تۆمارکردنی فەرمانبەران لە پرۆژه‌كه گەیشتووەتە 260 هەزار فەرمانبەر و 153 هەزار کارتی بانکیش دراوەتەوە به مووچه‌خۆران.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، تا سەرەتای ئەم مانگە، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی لە پڕۆژەکە تۆمارکراون گەیشتووەتە 260 هەزار فەرمانبەر و 153 هەزار کارتی بانکیش دراوەتەوە به مووچه‌خۆران.
دوای تۆمارکردنی فەرمانبەران لە پارێزگای هەولێر مانگێکە پرۆسەکە لە سلێمانیش دەستیپێکردووە. سەبارەت بە دانانی ، بڕیاریشە تا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی 1000 ئامێری راکێشانی پارە ATM له سەرجەم پارێزگا و ناحیە و قەزاکانی کوردستان جێگیر بکرێت بۆ ئەوەی مووچەخۆران بە ئاسانترین شێوە دەستیان بە مووچەکانیان بگات.
پرۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پرۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجی پرۆژەگو ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکیی بۆ زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆر له فەرمانبەر و كارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی هەرێمی بکاتەوە.
PM:03:37:03/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت