سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: جگه له‌پارتی سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان نیگه‌رانن و دواخستنی هه‌ڵبژاردنیان پێ‌باش نییه
وێستگه نیوز-
وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند:" راشیگەیاند، جگه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانن و دواخستنی هه‌ڵبژاردنیان پێ‌باش نییه، هاوكات هیچ لایه‌نێك به‌گه‌ره‌نتی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات و هه‌ر ده‌نگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌بێت دووره له‌راستییه‌وه و بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه.
له لێدوانێكدا بۆ میدیای فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا كرایه‌وه و پابه‌ندی خۆمان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دووپاتكرده‌وه، چونكه پێمانوایه دواخستنی پرۆسه‌كه خزمه‌ت به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ناكات و به‌پێچه‌وانه‌وه پێویستمان به په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی نوێ هه‌یه كه ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌هه‌ڵبژاردن دێته‌دی".
وتیشی:" هه‌رگیز یه‌كێتی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی نه‌كردوه و ته‌نها سكاڵایه‌كمان هه‌بووه له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕ‌ێوچوونی پرۆسه‌كه و بڕ‌یاری دادگای فیدراڵیش هه‌رچییه‌ك بووبێت رێزی لێده‌گرین، وه‌ك چۆن بۆ دیارییكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن رێزمان له‌مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێم گرتووە".
سه‌عدی پیره باسی له‌وه‌شكرد كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێزی له‌مه‌رسومه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گرتووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چوارجار مه‌رسومی بۆ واده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ركردووه، به‌ڵام هیچ كاتێك یه‌كێتی نه‌بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م واده‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌پێچه‌وانه‌وه پشتیوانیمان كردووه، چونكه ده‌زانین دواخستنی هه‌ڵبژاردن كاره‌ساته بۆ هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی:" به‌ڕ‌ێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن داواكاری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه به‌گشتی و ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه و حكومه‌تێكی نوێ بێته ئاراوه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكات، وه‌ك هه‌میشه یه‌كێتی به‌پێش مه‌رج به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات و هه‌ر ئه‌نجامێكیش له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه رابگه‌یه‌ندرێت رێزی لێده‌گرێن وه‌ك چۆن له رابردوودا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌دڵی ئێمه نه‌بوو و رێزیشمان لێگرتووه و نه‌بووینه‌تە كێشه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له‌هه‌رێم".
PM:02:16:03/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت