میدیاكانی عێراق: ناردنی مووچه‌ی مانگی ئازار له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم دوا ده‌كه‌وێت


وێستگه‌ نیوزـ

سایتی بغداد الیوم بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی لیستی مووچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌رانی به‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌و سه‌ره‌موچه‌وه‌ ره‌وانه‌ی به‌غدا كردوه‌، ئەگەری هەیە ناردنی مووچە یان بۆ هەفتەی داهاتوو یان بۆ دوا جەژنی رەمەزان دوابكه‌وێت.

سایته‌كه‌ لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ ناوی نه‌هێناوه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات: بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی پلەبەرزکردنەوە و سه‌ره‌موچه‌ی میلاکەکانی پەروەردە و خوێندن بۆ به‌غدا ده‌نرێت بڕی بودجەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە زیاد دەکات.

وتیشی، ئەگەری هەیە ناردنی بره‌ پاره‌ی پێویست به‌پێی ئه‌و لیسته‌ دوابکەوێت هاوكات به‌غدا بۆ ئه‌م مانگه‌ش مووچه‌كه‌ لەشێوەی بڕدا دەنێرێت نەک به‌ كارتی ئه‌لیكترۆنی و نیشتمانیكردنی مووچه‌.

سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم، ئەو سەرچاوەیە وتویه‌تی: حکومەتی هەرێم لیستی وەزارەتی پێشمەرگە و زێرەڤانی و ئاسایش نانێرێت، لە بەرامبەردا تەنها کۆدی تایبەتیان رەوانە دەکات، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات ناردنی پارەکە بۆ هەفتەی داهاتوو یاخود دوای پشووی جەژنی رەمەزان دوابکەوێت.


PM:12:09:03/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 7284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو