تەقە لەنێوان چەکدارانی محهمهدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای برای دروستبوو
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چواڕشەممە تەقەیەکی زۆر لەنێوان چەکدارانی سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ، محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدۆڵای برای دروستبوو.
عەبدوڵای حاجی مەحمود، بەڕاگەیاندنەکانی ووت لەگوڵەخانە تەقە لەکوڕەکەی کراوە ئەویش وەڵامی هەبووە.
هۆکاری تەقەکردنی ئەمشەو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کوڕو ژمارەیەک چەکداری عەبدوڵای حاجی مەحمود کەحزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان تەجمیدی کردون گەڕاونەتەوە بۆ گوڵە خانە، لێرەوە کێشە دروستبووە.
سەرچاوەکانی نزیک لەمحەمەدی حاجی مەحمود دەڵێن: ئێمە دەرگامان کردۆتەوە بۆ ئەوەی هەمولایەنی ناکۆکییەکان بەشداری کۆنگرە بکەن کە بڕیارە سبەی لەگوڵەخانە بەڕێوەبچێت، ئەو چەکدارانە گەڕاونەتەوە بۆ گوڵە خانە هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نیازپاکیان بۆ بەشداری کۆنگرە، دواتر کێشەیان ناوەتەوەو هەتاوەکو تەقەیان بەسەر هێزێکی ئاسایشیشدا کردووە.
ئەم بارگرژییە لەگوڵەخانە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کەبڕیارە سبەی بەسەرۆکایەتی محەمەدی حاجی مەحمود کۆنگرەی هەشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەبارودۆخێکی ئاڵۆزکاوی ژیانی ناوخۆیی حزبەکە لەگوڵەخانە بەڕێوەبچێت.
ماوەی شەش مانگە نێوانی محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبەکەو عەبدوڵای برای بەهۆی کێشەی دارایی حزب و زەوییەکەوە گرژی تێکەوت و هێز ەکانیان لەناوچەکانی جێ نفوسی یەک بەرامبەر یەک وەستان .
AM:09:22:03/04/2024
ئهم بابهته 1560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت