وه‌زیرێكی‌ كورد نوێترین زانیاری‌ سه‌باره‌ت به‌ ناردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 3 ئاشكرا ده‌كات

‌خالید شوانی وه‌زیری دادی عێراق

وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری دادی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ ھیچ گرفتێك له‌به‌رده‌م ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم نییه‌ و رێكاره‌كان و وردبینی ته‌واو بكرێن پێش جه‌ژن ره‌وانه‌ی ھه‌رێم ده‌كرێت.

خالید شوانی وه‌زیری دادی عێراق له‌سه‌ر پشكی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: "رێگری سیاسی و یاسایی له‌به‌رده‌م ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم نییه‌ و ئه‌گه‌ر رێكاره‌كان و وردبینی ته‌واو بكرێن پێش جه‌ژن مووچه‌ ره‌وانه‌ی ھه‌رێم ده‌كرێت".

خالید شوانی بۆ كوردسات نیوز، ده‌ڵێت: "پێویسته‌ حكومه‌تی ھه‌رێم خۆی له‌گه‌ڵ میكانیزم و داواكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بگونجێنێت، تاكو مانگانه‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ پاره‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم بنێرێت".

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ ھه‌موو ھه‌وڵه‌كانیان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ به‌زوویی رێوشوێنه‌كانی مووچه‌ی مانگی ئاداری فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم ته‌واوبكرێن تا پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان موچه‌ ره‌وانه‌ی ھه‌رێم بكرێت".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ئێستادا كه‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ 4 (نیسانه‌)، له‌ هه‌رێم مووچه‌ی‌ مانگی‌ 2 (شوباتی‌ رابردوو) دابه‌ش ده‌كرێت و له‌ به‌غداش ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ نیسان.


PM:11:57:02/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 13860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو