شكست له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان هه‌یه؟
وێستگه‌نیوز-
لاپه‌ڕه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ، بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار، تا ماوه‌ی 5 ساڵی دیكه داخرا. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ؛ كه سه‌ر به پاری گه‌لی كۆمارییه، توانی رۆژی یه‌كشه‌ممه، له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا، سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر كاندیدی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار موراد قوروم كه پێشتر وه‌زیر بووه.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، پارتی داد و گه‌شه‌پیدان، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی شاره‌وانی شاره گه‌وره‌كان به‌ده‌ستبێنێته‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی 2019 له ده‌ستیدابوو، دووچاری شكستێكی دیكه هات.
ئیمام ئۆغلو به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی، پێگه سیاسییه‌كه‌ی خۆی به‌هێزتر كرد، به‌هێزبوونی پێگه سیاسییه‌كه‌ی، وا ده‌كات وه‌ك كاندیدی داهاتووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ده‌ركه‌وێت؛ كه بڕیاره له ساڵی 2028 له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌بچێت. به تایبه‌ت كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئێستای توركیا، سه‌ره‌تای كاروانی سیاسی خۆی، وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستپێكرد، ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ی ورده ورده، له وه‌رگرتنی پۆسته باڵاكان، بچێته پێشه‌وه.
لێره‌وه ئاخۆ ئه‌م شكسته‌ی هه‌ڵبژاردن، چۆن چۆنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئه‌ردۆغان ده‌بێت كه سه‌رۆكی پارتی ده‌سه‌ڵاتداره؟
پێشبینی نه‌كراو بوو
له‌م رووه‌وه، خاتوو تاجره بێكتاش شرۆڤه‌كاری سیاسی و ئابوری توركی، پێیوایه: "ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، به‌لای سه‌رۆك كۆماری توركیا و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی، پێشبینی نه‌كراو بوو. ئه‌ردۆغان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو ده‌توانێت شاره‌وانییه گه‌وره‌كان به‌ده‌ستبێنێته‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2019 له‌ده‌ستی دابوون. ئه‌مه دوای ئه‌وه هات ئه‌ردۆغان بۆی ده‌ركه‌وت بوو، پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان (ده‌م پارتی) كه لایه‌نگری كورده‌كانه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایدا، له ده‌ره‌وه‌ی پارتی گه‌لی كۆماری به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كات و ئیمام ئۆغلۆ سه‌ر به پارتی گه‌لی كۆمارییه. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌رئه‌نجامه‌كان بۆ ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی ئومێدبه‌خش نه‌بوون".
ئه‌و خانمه له لێدوانه تایبه‌ته‌كانی بۆ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه نێت ده‌ڵێت:"له دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان، ئه‌ردۆغان له وتارێكدا دانی به هه‌ڵه‌كانیدا نا. به‌ڵام توركه‌كان هه‌نووكه بژارده‌ی دیكه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه، له نمونه‌ی ئیمام ئۆغلۆ و كوڕه‌كه‌ی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان كه رابه‌رایه‌تی پارتی ره‌فاهی نوێ ده‌كات. ئه‌مه‌ش مانای وایه پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌ی داهاتوو، پاشه‌كشه‌ی زیاتر ده‌كات".
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات "ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی كه په‌یوه‌سته به پاشه‌كشه‌كردنی پارته‌كه‌یه‌وه، كۆمه‌ڵێك بژارده‌ی له‌به‌رده‌ستدایه، له‌وانه ئازادكردنی كه‌سایه‌تی سیاسی كورد سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و ئه‌نجامدانی ریفۆرمی ئابووری، له‌پێناو رێگریكردن له هه‌ڵكشانی ئیمام ئۆغلۆ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و دوورنه‌خستنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه‌ی هه‌ڵبژێردران و سه‌ر به‌و پارته‌ن كه لایه‌نگری كورده‌كانه".
وێنه‌كه‌ی تێكشكا
حه‌یده‌ر چاكماك ئه‌كادیمیست و شرۆڤه‌كاری سیاسی، لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه، وێنه‌كه‌ی سه‌رۆكی توركیای تێك‌شكاند كه پێشتر له ژیانی سیاسی وڵات‌دا، نموونه‌ی له‌و جۆره رووینه‌داوه. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی وا ده‌رده‌كه‌وت ئه‌ردۆغان، ئه‌و پیاوه‌یه كه لای گه‌ل خۆشه‌ویسته و گه‌ل هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری نابێت و پشتی تێناكات. به‌ڵام ده‌نگده‌ران له شكسته‌كانی خۆشنه‌بوون".
ئه‌و ئه‌كادیمیسته له درێژه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: "ئه‌ردۆغان له‌م ساڵانه‌ی دوایدا، سیاسه‌تێكی ئابووری هێجگار شكستخواردووی جێبه‌جێكرد و گرتنبه‌ری رێوشوێنی ئیسلامیانه، وایكرد وڵاته‌كه له جیهانی عه‌ره‌بی دووربكه‌وێته‌وه. ئه‌مه جگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بازدان به‌سه‌ر یاساكاندا. هه‌مو ئه‌وانه وایان كرد پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی پاشه‌كشه بكات و یارمه‌تیده‌ربوو بۆ دۆڕاندنی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه كه بۆ ئه‌ردۆغان وانه‌یه‌كی تووند بوو".
حه‌یده‌ر پێیوایه ئه‌ردۆغان: "كارده‌كات بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستوور كه له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیدابێت. ئه‌گه‌ر نه‌یتووانی به ته‌نها ئه‌وه بكات، ئه‌وا له‌وانه‌یه له ڕێگه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه بكات، به گۆڕینی شێوازی ئێستای حكومه‌ت و گه‌ڕانه‌وه بۆ سیستمی په‌رله‌مانی. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی به به‌هێزی كرد، ره‌نگه په‌نا بباته‌به‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ر له واده‌ی خۆی".
ئه‌ڵبه‌ته رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامه‌كانی ده‌ریانخست پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، تووشی شكستێكی گه‌وره هاتووه، له به‌رامبه‌ردا پارتی كۆماری رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی زیادیكردووه و پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان-ده‌م پارتی- كه پشتگیری له‌كورده‌كان ده‌كات، پارێزگاری له زۆربه‌ی شاره‌وانییه كوردییه‌كانی وڵاته‌كه كردووه.
PM:10:39:02/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت