جێگری سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ له‌ ئاهه‌نگگێرانی سه‌ركه‌وتنی حزبه‌كه‌یدا كه‌وته‌ خواره‌وه‌و گیانی له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

محه‌مه‌د پالاز، جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په‌) دوای سه‌رۆكه‌وتنی حزبه‌كه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ له‌سه‌ر بالكۆنێك وه‌ستان بۆ ئاهه‌نگ گێڕان، به‌ڵام بالكۆنه‌كه‌ رووخا و هه‌رچی له‌سه‌ر بوو كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

 پالاز له‌گه‌ڵ 8ی كه‌سی دیكه‌ برا بۆ نه‌خۆشخانه‌ و دوای مانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌واڵی گیانی له‌ده‌ستدانی راگه‌یه‌ندرا.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ شكستێكی گه‌وره‌ بوو بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه‌ 21 ساڵه‌ حوكمی توركیا ده‌كات و بۆیه‌كه‌مجار پارته‌كه‌ی (پارتی داد و گه‌شه‌پێدان) نه‌یتوانی پێش ئۆپۆزسیۆن بكه‌وێت و پارتی گه‌لی كۆماری، كه‌ پارتێكی چه‌پی میانره‌وه‌، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت و شاری ئیسته‌نبوڵ پێِش پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان كه‌وت.



PM:04:47:02/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت