ئیسته‌نبوڵ..له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی 16 نهۆمی ئاگر كه‌وته‌وه‌و 27 كه‌س سووتان


وێستگه‌ نیوزـ

دوانیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لە باڵەخانەیەکی 16 نهۆمی لە گەڕەکی گایرەت تەپەی ناوچەی شیشلی لە ئیستەنبوڵ ئاگر کەوتەوە و تا ئێستا 27 کەس گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

 میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌ تا كاتژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆ، 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەسی دیکەش بریندارن؛ دۆخی تەندروستیی بەشێک لە بریندارەکانیش ناجێگیرە، دواتر ئامارێکی نوێ بڵاوکرایەوەو ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 27 کەس، چاوەروانیش دەکرێت ئامارەکە زیاد بکات.

هاوكات ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ چووە شوێنی روداوەکە و رایگەیاند، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە و ئێستاش کارەکانی تایبەت بە ساردکردنەوەی باڵەخانەکە و رێوشوێنەکانی دیکە بەردەوامن و نازارێت هۆكاری رووداوه‌كه‌ چییه‌.
 


PM:04:14:02/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو