ئه‌مڕۆ مووچه‌ی سێ وه‌زاره‌ت و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان کۆتایی دێت و سبەینێش مووچەی سەرۆکایەتییەکان دەدرێت.


بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كه‌ پێشتر بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی نیسانی 2024، مووچەی مانگی شوباتی وەزارەته‌كانی کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

هاوكات هەر ئەمڕۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسیەکان و خانەنشینی پێشمەرگە مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن.

بڕیارە سبەینێش مووچەی سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەش بکرێت.


AM:09:21:02/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 4528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت