ئه‌مڕۆ مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌نیوزـ

سەرباری ئەوەی ئەمڕۆ پشووی فەرمییە، بەڵام دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بەردەوامە، ئەمڕۆش چەند دەستە و وەزارەتێک مووچە وەردەگرن.


ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نیسانی 2024، به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ كه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، لە ماوەی شەش رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچه‌خۆران دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەكه‌، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆشنبیری و لاوان دابەشدەکرێت.


AM:09:48:01/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت