نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبوه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان به جۆرێك یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت نزیك ده‌بێته‌وه له 88 دۆلار.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ی نیسانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به 87 دۆلار و 30 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ به 86 دۆلار و 99 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 83 دۆلار و 53 سه‌نته.
هاوكات نرخی زێڕیش له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه و ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ی به دوو هه‌زار و 261 دۆلاره، له‌كاتێكدا دوێنێ به دوو هه‌زار و 233 دۆلار بوو.
AM:09:01:01/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت