دوو هاوڵاتی ئه‌مریكی لە ئه‌فغانستان دەستگیرکران کە یاساكانی تالیبانیان پێشێل کردوە
وێستگە نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی تاڵیبان رایگه‌یاند دوو هاوڵاتی ئه‌مریكی له ئه‌فغانستان، به‌هۆی پێشێلكردنی یاساكانی وڵات، ده‌ستگیركراون.
زه‌بیحو‌ڵڵا موجاهید به كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "تڵوع"ی ئه‌فغانستانی راگه‌یاندووه، دوو هاوڵاتی ئه‌مریكی ده‌ستگیركراون و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكاش سەبارەت بەو دوو هاوڵاتییە، به‌ڵام موجاهید نه جۆری پێشێلكارییه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو نه ناسنامه‌ی دوو ده‌ستگیركراوه‌كه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی تالیبان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، كاتێك هاوڵاتیانی بیانی سه‌ردانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن، پێویسته پابه‌ندی یاساكانی ئه‌فغانستانبن و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر پێشیلی یاساكانیان كرد، ئه‌وا بێگومان روبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه".
تا ئیستا، نازانرێت به راست و دروستی ژماره‌ی ئه‌و بیانیانه‌ی له ئه‌فغانستان ده‌ستگیركراون چه‌نده. ئه‌وه‌تا توندڕه‌وه راستڕه‌وه نه‌مساییه‌كه، دوای هێشتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 9مانگ له زیندان، ئینجا له كۆتایی مانگی شوباتی رابردوو، ئازادكرا. تالیبان ئه‌و كه‌سه‌ی به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن ده‌ستگیر كردبوو.
تالیبان له مانگی تشرنی یه‌كه‌می 2023، چوار هاوڵاتی به‌ریتانی ئازاد كرد كه به‌هۆی پێشێلكردنی یاساكانی ئه‌فغانستانه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و شانشینی یه‌كگرتوو، داوای لێبوردنی كرد بۆ هه‌ر پیشێلكارییه‌ك كه ڕوویداوه.
PM:08:31:31/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت