له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا ئه‌ردۆغان رووبه‌ڕووی ركابه‌رێكی گرنگ ده‌بێته‌وه
ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
وێستگه‌نیوز-
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی توركیا ده‌ستیپێكرد و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیایش هه‌وڵ ده‌دات ئیسته‌نبوڵ به ده‌ستبهێنێته‌وه و به‌سه‌ر ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو ركابه‌ری سه‌ره‌كیدا سه‌ربكه‌وێت، ئیمامئۆغڵوش هه‌وڵ ده‌دات وه‌كو هێزێكی سیاسیی دوای شكسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی رابردووی وڵاته‌كه‌دا، به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌هێز بكات.
له هه‌ڵبژاردنی خۆجێییه‌كانی توركیادا له ساڵی 2019 دا ئیمامئۆغڵو سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ به‌سه‌ر ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی " ئاكه‌په " دا سه‌ركه‌وت، به‌ڵام له ساڵی 2023 دا ئه‌ردۆغان به‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆندا سه‌ركه‌وت و جارێكی دیكه وه‌كو سه‌رۆكی توركیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه و به یارمه‌تی هاوپه‌یمانه نه‌ته‌وه په‌رسته‌كانی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیشی به ده‌ستهێنا.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ره‌نگه كۆنتڕۆڵی ئه‌ردۆغان به‌سه‌ر توركیادا پته‌وتر بكات، سه‌ركه‌وتنی ئیمامئۆغڵوش وه‌هاده‌كات پێشبینی بكرێت له داهاتوودا ببێته سه‌رۆكێكی نیشتمانی له‌و وڵاته‌كه‌دا.
ئه‌ندازیار موراد ئه‌ركانی ته‌مه‌ن 60 ساڵ ده‌ڵێت هاوڕا نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئه‌ردۆغان رۆڵێكی چالاكی بینیوه له بانگه‌شه‌كردن بۆ پارته‌كه‌یدا پێش هه‌ڵبژارده‌كان و پێی وایه سه‌رۆك ده‌بێت بێلایه‌ن بێت.
ئه‌ركان دوای ده‌نگدانی له ئیسته‌نبوڵدا وتی: " ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو ئه‌و جۆره سه‌رۆكه‌یه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت، به‌هۆی ئه‌و سرووشته بونیادكاره‌یه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه پێشوازیی له هه‌مووان ده‌كات".
ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له رۆژهه‌ڵاتی توركیا كاتژمێر 7 ی به‌یانی كرانه‌وه، له شوێنه‌كانی دیكه‌ش كاتژمێر 8 كرانه‌وه. زیاتر له 61 ملیۆن هاووڵاتیش ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن. ده‌نگدانه‌كه كاتژمێر 5 ی دوا نیوه‌ڕۆ ته‌واو ده‌بێت و ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانیش پێشبینی ده‌كرێت كاتژمێر 10 ی شه‌و بڵاوبكرێنه‌وه.
له ئیسته‌نبوڵ، كه 16 ملیۆن دانیشتووی هه‌یه و شارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئابووری توركیا، به‌پێی ئاماره‌كان، كێبڕكێیه‌كی توند هه‌یه له نێوان ئیمامئۆغڵو و كاندیدی ئاكه‌په موراد كوروم دا.
ڕه‌نگه ئابووری وڵاته‌كه و ده‌نگده‌ره كورده‌كان كه له حكومه‌ت ناڕازین كاربكه‌نه سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان. هه‌ندێك له ده‌نگده‌رانیش ده‌ڵێن پارتی فه‌رمانڕه‌وا به‌شی ئه‌وه‌نده كاری كردووه كه خۆی بسه‌لمێنێت.
فاروق بارانی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له شاری دیاربه‌كر ده‌ڵێت: "پارتی ئاكه‌په هه‌ندێك له پرۆژه زۆر گرنگه‌كانی بۆ گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه ته‌واو كردووه. ده‌بێت له ئاستی ناوخۆشدا به‌هێز بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بدات به خزمه‌تگوزارییه‌كانی".
له كاتێكدا كه خه‌ڵاتی گه‌وره بۆ ئه‌ردۆغان ئیسته‌نبوڵه، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختیش جارێكی دیكه بباته‌وه. له ساڵی 2019 دا ئۆپۆزسیۆن له هه‌ردوو شاره‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێنا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئاكه‌په ئیسلامییه‌كاندا بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌نگده‌ره كورده‌كان زۆر گرنگ بوون له سه‌ركه‌وتنی ئیمامئۆغڵودا له ساڵی 2019 دا. پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان (ده‌م) له‌م ساڵدا به‌ربژێری خۆی هه‌یه بۆ ئیسته‌نبوڵ.
له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان (ده‌م) هه‌وڵ ده‌دات جه‌خت له به‌هێزی خۆی بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه سه‌رۆك شاره‌وانییه كورده‌كانی له كار دوورخسته‌وه و كه‌سانی سه‌ر به حكومه‌تیان له شوێنییان داناون، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو.
ئیلیف دورگۆنی ته‌مه‌ن 32 ساڵ وتی: " هیوام وایه سیستمی متمانه‌پێكراوه‌كان ته‌واو ببێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گرنگه بۆ داهاتووی توركیا و بۆ گوێگرتن له ئێمه: كورده‌كان هه‌میشه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن".
ڕاپرسییه‌كان ئاماژه به ڕكابه‌رییه‌كی نزیكی هه‌ڵبژاردن له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كه‌ن، كه شارێكه دانیشتووانی 16 ملیۆن كه‌سه و پێشه‌نگی ئابووری توركیایه، كه ئیمامئۆغڵو ڕووبه‌ڕووی به‌ربژێری پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و وه‌زیری پێشووی توركیا موراد كوروم ده‌بێته‌وه.
PM:02:51:31/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت