ساڵى رابردوو بانکەکانى عێراق زیاتر لە 60 ترلیۆن دینار قەرز و پێشینەیان داوەتە هاووڵاتییان


وێستگه‌نیوزـ

بانکى ناوەندى عێراق ئاشکرایدەکات، قەبارەى پێدانى  قەرز و پێشینە بە هاووڵاتییان و بارزگانان لەلایەن بانکەکانى عێراقەوە زیادیکردوە و لە ساڵى 2023دا گەیشتوەتە 17%.


بانکى ناوەندى عێراق، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکراى کردوە، قەبارەى پێدانى قەرز و پێشینە بە هاووڵاتییان لەلایەن ئەو بانکانەى لە عێراق کاردەکەن لەساڵى 2023 دا رێژەکەى 17% بوە و گەیشتوەتە 60.8 ترلیۆن دینار.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە پێدانى قەرز و پێشینە بە عێراقییەکان لە ساڵى 2022دا قەبارەکەى 51.9 ترلیۆن دینار بوە و لە ساڵى 2021یشدا46.1 ترلیۆن دینار بوە.

بەپێى راگەیەنراوەکەى بانکى ناوندى عێراق، بەرزبوونەوەى رێژەى پێدانى قەرز و پێشینە لەلایەن بانکەکانەوە هۆکارێکى گرنگە بۆ بەرزبونەوەى ئاستى چالاکى ئابوورى لەناوخۆى وڵاتدا.


PM:01:46:31/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت