وێستگه نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێ بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه بڕیاره پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان، حكومه‌تی عێراق پاره‌ی مووچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت پێش جه‌ژن دابه‌شی بكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، له ئێستادا له به‌غدا وردبینی له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدا ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "دوای ته‌واوبوونی وردبینی پاره‌ی مووچه‌ی مانگی سێ بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێردرێت".
وتیشی: "گه‌ر كێشه و ئاسته‌نگ دروست نه‌بن، پێش جه‌ژن هه‌موو پاره‌كه یان به‌شێكی زۆری مووچه‌ی مانگی ئازار به‌شێوه‌ی كاش ده‌خرێته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی حكومه‌تی هه‌رێم".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، كه داوایكرد ناوی نه‌برێت، "ئه‌گه‌ر كێشه دروست نه‌كرێت، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به داهاتی ناوخۆ و ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ده‌ینێرێت پێش جه‌ژن مووچه‌ی مانگی ئادار دابه‌ش بكات".
له ئێستادا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لیستی مووچه‌ی مانگی سێی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه و پێویسته هه‌رێم خشته‌ی دارایی مانگی پێشوو ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات و روونیبكاته‌وه پاره‌كه‌ی به‌غدای له چیدا خه‌رج كردووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كرێت و وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندووه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان دابه‌ش ده‌كرێت.
AM:10:38:30/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 8432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت