وه‌زاره‌تی دارایی روونكردنه‌وه‌ ده‌رباره‌ی‌ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌دات


وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی‌ كوردستان دڵنیایی ده‌دات كه‌له‌ نزیكترین كاتدا خشته‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌فته‌ی‌ داهاتوو مووچه‌ی مانگی شوباتی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت.


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی‌ كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ده‌رباره‌ی‌ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی مانگی شوباتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی ناویان له‌ لیستی مووچه‌ی ڕۆژی 28 ئه‌م مانگه‌دا نه‌هاتبوو ، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ نزیكترین كاتدا خشته‌ی مووچه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌".

وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا مووچه‌ی مانگی شوباتی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت".
 
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ی‌ ئاداری‌ 2024 وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ شوباتی‌ رابردووی‌ راگه‌یاند، به‌ڵام ناوی‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ تێدا نه‌بوو.


PM:08:38:28/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 2316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت