ڤلادیمیر پوتین هه‌ڕه‌شه ده‌كات
ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك روسیا هه‌ڕه‌شه‌ی خستنه‌خواره‌وه و له‌ناوبردنی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی F-16 ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاواوه بۆ ئۆكرانیا دابین ده‌كرێن.
ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌ی مه‌شق و ڕاھێنانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌ی تڤێری باكووری ئه‌و وڵاته ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه دابینكردنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی (F-16) بۆ ئۆكرانیا له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاواوه، ھیچ شتێك له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا ناگۆڕێت.
پوتین وتی: "ئێمه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی F-16 له‌ناوده‌به‌ین ھه‌روه‌ك چۆن ئه‌و تانك، زرێپۆش و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی دیكه‌مان له‌نابردووه كه له‌لایه‌ن رۆژئاواوه بۆ ئۆكراینا دابین كرابوون".
وتیشی: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی (F-16) كه له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه راده‌ستی ئۆكرانیا ده‌كرێن له ھه‌ر كوێیه‌ك بن، ده‌كه‌ینه ئامانج ئه‌گه‌ر دژبه روسیا به‌كاربھێنرێن".
هاوكات سه‌رۆكی روسیا ئه‌گه‌ری ھێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر وڵاتانی باڵتیك و پۆڵه‌ندا به بێ‌مانا وه‌سف كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه کە وڵاتەکەی هێرش نەکاتە سەر پۆڵەندا و وڵاتانی به‌ڵتیک و کۆماری چیک.
PM:04:49:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت