كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه
وێستگهنیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ینێ هه‌ینی پله‌كانی گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئاداری 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ده‌شڵێت: "سبەینێ هەینی 29ی ئاداری 2024، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما بە نزیکەی دوو تـــــا سێ پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 22
سلێمانی: 21
دهۆک: 21
زاخۆ: 22
هەڵەبجە: 22
کەرکوک: 24
سۆران: 19
حاجی ئۆمەران: 12
گەرمیان: 25.
AM:10:45:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت