شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: ئێران بێ هیچ گرێنتییه‌ك گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا له عێراق هه‌ڵكرد
وێستگه‌نیوز-
پێده‌چێت ئه‌مجاره توركیا، له پێناو كۆتاییهێنان به‌و گرژی و ئاڵۆزییه درێژخایه‌نه‌ی سه‌ر سنوری باشوری وڵاته‌كه‌ی، قورساییه‌كی سیاسی و سه‌ربازی گه‌وره‌تر و په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانتر و كۆگیرتر، له‌گه‌ڵ عێراقدا ببه‌ستێت. به‌ڵام له‌وانه‌یه هاوسه‌نگییه ناوخۆییه‌كانی به‌غدا و فراوانبوونی قه‌ڵه‌مڕه‌وی پارتی كرێكارانی كوردستان له شه‌نگال، تا راده‌یه‌ك، ههڕهشهیهكبن بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی پلانه‌كه‌ی توركیا.
چی روویدا؟
له 13ی ئازار، له شاری به‌غدا، هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن هاوتا عێراقییه‌كه‌ی كۆبووه‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منی به‌شداریان كردووه، له‌وانه فالح فه‌یاز و قاسم ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، به‌یاننامه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراق بڵاوكرایه‌وه و تێیدا هاتووه: "عێراق بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان، له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی، به پێشێلكردنی ده‌ستوور ده‌زانێت".
توركیا به‌و دانپیانانه‌ی عێراق دڵخۆش بوو، هه‌روه‌ها ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا، باسیان له دروستكردنی "ناوچه‌یه‌كی پارێزراو" كرد به قووڵای 40 كیلۆمه‌تر، بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و پارته قه‌ده‌غه‌كراوه، له سلێمانییه‌وه (باكوور) بۆ شه‌نگال و له‌وێشه‌وه بۆ سنووری سوریا.
ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه، یه‌شار گۆله‌ر وه‌زیری به‌رگری توركیا، په‌یوه‌ندی نه‌كرد به فڕۆكه‌كه‌ی هاكان فیدان كه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره، به‌ڵكو گوله‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی له‌سه‌ر سنووری عێراق و له باره‌گای فیرقه‌ی پیاده‌ی سێی توركیا له شاری هه‌كاری، به‌ڕێكرد. له‌و رۆژه‌وه، ئه‌نقه‌ره وا خۆی ده‌رده‌خات، خاوه‌نی پلانێكی گشتگیری ته‌واوه‌تییه.
سه‌عاتی سفری توركیا
به گوێره‌ی دوو سه‌رچاوه له به‌غدا و هه‌ولێر، ساڵانێكه ئه‌نقه‌ره ره‌خنه‌یه‌ك له ده‌زگا عێراقییه‌كانه‌وه ده‌بیستێت، ره‌خنه‌كه سه‌باره‌ت به پشوودرێژی توركیایه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان و توركیا له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، جددی نه‌بووه و پرسیاری ئه‌وه كراوه: چ شتێك رێگربووه له‌وه‌ی توركیا "كۆتا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات، تاكو هه‌مووان له‌م سه‌ریه‌شه‌یه رزگاریان ببێت؟". پێده‌چێت توركیا له دواجاردا قه‌ناعه‌تی به‌وه كردووه كه ده‌بێت كارێكی یهكلایكهرهوه ئه‌نجام بدات.
وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه عێراقییه‌كان به رۆژنامه‌ی ناوبراویان راگه‌یاندووه، به‌ر له‌وه هاكان بگاته به‌غدا، حكومه‌تی عێراق له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پلانه توركییه‌كه ئاگادار كراوه‌ته‌وه، له‌وانه ره‌زامه‌ندی ئێران بۆ بارودۆخه نوێیه‌كه و تا ئه‌و شوێنه‌ی په‌یوه‌ندی به پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه هه‌یه، وه‌رگیراوه.
لێره‌وه سه‌روه‌ختێك دانوستانه فه‌رمییه‌كان ده‌ست پێده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسێكی عێراقی ده‌ڵیت:"هه‌مو شتێك ئاماده بووه، له‌وانه‌ش سه‌عاتی سفر. ئه‌وه‌ی له‌م پلانه‌دا نوێیه و پێشتر له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا رووینه‌داوه، ئه‌وه‌یه حه‌شدی شه‌عبی هاتووه‌ته ناو بابه‌ته‌كه‌وه و بووه به هاوبه‌شێك بۆ پشتگیریكردن له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیاریكراو".
تا ئێستا ئه‌وه روون نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه ئێران بۆچی ده‌یه‌وێت له پارتی كرێكارانی كوردستان له عێراق، رزگاری ببێت و ئه‌وه چۆن چۆنی رووده‌دات؟ به‌تایبه‌ت چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، له ساڵی 2016وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه‌ی سه‌ر به ئێرانن، هه‌ماهه‌نگبوون. به‌دیاریكراوی له‌و هێڵه ستراتیژییه گرنگه‌ی ئێران كه ده‌گاته دیمه‌شق و به‌یروت.
توركیا له رۆژی دوای غه‌ززه
به‌رپرسێكی توركیا كه حه‌زی نه‌كردووه ناوی بڵاوببێته‌وه، ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا، نزیكه‌ی 5 مانگ ده‌بێت، پلانێكیان داناوه، بژارده‌كانی ئه‌نقه‌ره له‌خۆده‌گرێت بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌رهاویشته‌كانی شه‌ڕی غه‌ززه و خۆگوجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له‌وانه‌یه دوای شه‌ڕی غه‌ززه بێنه‌ئاراوه"، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه عێراق و سوریا "به‌شێكن له‌و وێنه‌یه".
له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌سیل نوجێفی كه سیاسییه‌كی سوننه‌یه و پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا بوو، به شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه: "سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه، د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن شه‌ڕی غه‌ززه لێكه‌وته‌ی خۆی هه‌یه و ستراتیژی وڵاتانی زل هێزی ناوچه‌كه، گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت".
به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌سیل ئه‌م گۆڕانكاریانه، پێویستیان به هه‌نگاوی پێشوه‌خته‌یه "چ بۆ خۆئاماده‌كردن تاكو له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا رۆڵێكی گه‌وره‌تر بگێڕن. یان بۆ رێگریكردن له هه‌ر پلانێك كه له‌وانه‌یه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاتانه دروست بكات"، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: "توركیا له هه‌مووان زیاتر، بۆ پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، پلانی ستراتیژی داده‌ڕێژێت".
سه‌رچاوه توركییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دوای مانگی ره‌مه‌زان و له كۆتایی نیسان، سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات و یاداشتی رێكه‌وتن واژۆ ده‌كات، یاداشته‌كه سه‌نته‌ری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و ناوچه‌ی پارێزراو له‌خۆده‌گرێت. كاتێك ئه‌ردۆغان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توركیا "ئه‌وا سه‌عاتی سفر راده‌گه‌یه‌نرێت".
ره‌نگه كه‌سێك هه‌بێت بپرسێت بۆچی توركیا له‌م كاته‌دا، قورسایی خۆی ده‌خاته سه‌ر عێراق؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره، ئه‌سیل نوجێفی ده‌ڵێت: "توركیا پێویستی به‌وه‌یه رێگری له تۆپه ئاگرینه‌كه بكات به‌ره‌و لای خۆی گلۆرنهبێتهوه، له بارودۆخێكی گڕگرتووی نا روون له ناوچه‌كه‌دا. له‌به‌ر ئه‌وه، هانی عێراق و سوریا ده‌دات رێوشوێنی راسته‌وخۆ و به‌هێز بگرنه‌به‌ر، پێش ئه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان، ببێت به قه‌یرانێكی گه‌وره‌تر".
پلانه‌كه‌ی توركیا، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی به‌رفراوان له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆده‌گرێت. ئه‌مه له كاتێكدایه به‌غدا، له كات و ساتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا، پاڵپشتی هه‌واڵگری و نه‌خشه و زانیاری و چاودێری سنور ده‌كات.
به‌ڵام سلێمانی و شه‌نگال كه له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئێران‌دا تێكه‌ڵ بوون، كه‌وتوونه‌ته هه‌ر دوو لای ناوچه پارێزراوهكهی توركیا، بۆیه ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ریه‌تی رێوشوێنی سیاسی و ئه‌منی جیاواز بگرێته‌به‌ر.
سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردی به رۆژنامه‌ی ناوبراوی راگه‌یاندووه "توركه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن په‌كه‌كه له سلێمانی له‌چالاكی بخه‌ن، ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی داڕشتنی په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌نجامبده‌ن و ده‌رفه‌تی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵدا بدۆزنه‌وه، له‌وانه‌ش چاره‌سه‌ركردنی ناهاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر.
بۆ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له‌وانه‌ش بافڵ تاڵه‌بانی، قورسه خۆیان بكه‌نه لایه‌نێك دژ به رێكه‌وتنی ده‌وڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌كه.
له‌م باره‌یه‌وه پارێزگاری پێشووی موسڵ ده‌ڵێت بێگومان رێكه‌وتنه‌كه، به موبارهكبایی ئێران و ره‌زامه‌ندی عێراق و توركیایه، له‌گه‌ڵ ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان.
گرێكوێرهكه له شه‌نگاله
ده‌كرێت له رێگه‌ی لێكتێگه‌یشتنێكی ئێرانییه‌وه، رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی كوردی نه‌یار به ئه‌نقه‌ره، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت. به‌ڵام دۆخه‌كه له شه‌نگال زۆر ئاڵۆزتره كه ده‌بێت له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی توركیا، حه‌شدی شه‌عبی پێی هه‌ستێت.
ئه‌سیل نوجێفی ده‌ڵیت كاریگه‌ری گروپه شیعه‌كان، ته‌نها له شه‌نگال كورتده‌بێته‌وه و پهلناهاوێت بۆ ناوچه‌كانی دیكه، چونكه گۆڕه‌پانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی زه‌مینی، لانی كه‌م له قۆناغی یه‌كه‌مدا، دوور له شه‌نگال و له ناو كوردستان ئه‌نجامده‌درێت. له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، توركیا پێشبینی هاریكارییه‌كی گه‌وره ده‌كات له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ پشتگیری فه‌رمی حكومه‌تی ناوه‌ند.
له‌م شارۆچكه سنوورییه‌ی نێوان توركیا و سوریا- شه‌نگال- كه به‌شی هه‌ره زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی، له‌سه‌ر ئاینی ئێزیدین، چه‌ندین گروپی چه‌كداری تێدایه و به گوێره‌ی وته‌كانی به‌رپرسێكی خۆجێی شارۆچكه‌كه، ته‌نانه‌ت سوپای عێراق له‌وێ، وه‌ك گروپێكی چه‌كدار ره‌فتار ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه كورده، ئاوا وه‌سفی شه‌نگال ده‌كات: "له به‌یروتی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ ده‌چێت، هێڵه‌كانی پێكدادان له‌یه‌كه‌وه نزیكن، چه‌كه‌كان ئاماده‌ن، گروپه چه‌كداره‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی و ناوخۆیی ده‌كات و هه‌میشه ئاماده‌ن بۆ شه‌ڕكردن".
ساڵانێكه هاوپه‌یمانێتییه‌ك له نێوان حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه‌دا هه‌یه و له هه‌ڵكشان و په‌ره‌سه‌ندندایه و له نێوانیان "برای خوێنی" دروست بووه، به تایبه‌ت له رۆژگاری شه‌ڕكردنی هه‌ردوولا دژ به داعش. لێره‌وه زه‌حمه‌ته بزانرێت حه‌شدی شه‌عبی، چۆن ده‌توانن چه‌كداره‌كانی پارتی كرێكاران، له چالاكی بخه‌ن، دوای چه‌ندین ساڵ له چالاكی هاوبه‌ش و مه‌یدانی كه كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر یه‌كدا كه‌ڵه‌كه بووه.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "په‌كه‌كه زۆر به‌هێزه، سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق، هیچ تێڕوانینێكی وردیان نییه له‌سه‌ر هێزی ئه‌م پارته و چه‌كه‌كانی. ته‌نانه‌ت له كاتی حوكمڕانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو، سوپای عێراق له دوو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا دژ به چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه له شنگال، شكستیهێنا".
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك تونێلی ئاڵۆزیان له شه‌نگال دروست كردووه، به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان. له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌نووسه ناوخۆییه‌كان به رۆژنامه‌ی ناوبراویان وتووه: "ئه‌وان به چاوی خۆیان لۆری بارهه‌ڵگریان بینیوه، له گۆڕه‌پانه‌كانی شارۆچكه‌كه‌وه، كرێكاری چاڵ هه‌ڵكه‌ندنیان هه‌ڵگرتووه و گواستوونیانه‌ته‌وه بۆ شوێنی دروستكردنی تونێله‌كان".
PM:10:01:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 4232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت