ئه‌سعه‌د عومه‌ر كۆچی دوایی كرد


وێستگه‌نیوز-
ئه‌سعه‌د عومه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی‌ له‌ گه‌رمه‌ی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری‌ كه‌ركوك به‌ وته‌ی "مه‌عقول چییه‌" ناوبانگی‌ په‌یدا كرد، كۆچی دوایی كرد.


به‌ پێی‌ هه‌واڵێكی‌ كه‌ركوك ناو، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ی‌ ئاداری‌ 2024، ئه‌سعه‌د عومه‌ر كۆچی‌ دوایی كرد.

له‌ رۆژانی كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری‌ كه‌ركوك له‌ دوای‌ رووداوه‌كانی‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ ساڵی‌ 2017، ئه‌سعه‌د عومه‌ر به‌ ده‌ركه‌وتنی‌ له‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆییدا ناوبانگی‌ په‌یدا كرد.

له‌كاتێكدا به‌هۆی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان له‌دوای‌ رووداوه‌كانی‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ر، لانیكه‌م 300 هه‌زار خێزانی كوردی ئاواره‌بوون و شاره‌كه‌یان به‌جێهێشت، ئه‌سعه‌د عومه‌ر له‌ خه‌می‌ ده‌ستكه‌وتنی‌ "مه‌شروب"دا بوو.

ئه‌سعه‌د له‌ لێدوانه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی‌ كه‌ركوك دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق و كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، وتی: "كه‌ركوك ئارامه‌ به‌تایبه‌ت گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوا، به‌ڵام یه‌ك كێشه‌مان هه‌یه‌ و مه‌شروب ده‌ستناكه‌وێت... مه‌عقول چییه‌!".

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ ئه‌سعه‌د بووه‌ ترێندی سۆسیال میدیا و خەندەی خستە سەر لێوانی هەزاران کەس و تا ماوه‌یه‌كی‌ زۆر هاوڵاتیان به‌كاریان ده‌هێنایه‌وه‌.


PM:10:18:05/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت