دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیارەکانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت: پێدانی قه‌رز به بره پاره‌ی زۆر به هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره‌و هه‌رێمیش ئه‌و قه‌رزانه‌ی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌كارنه‌هێناوه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، دادگای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاره‌كانی رۆژی 21ی شوباتی بڵاوكرده‌وه كه سه‌باره‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ریكرد و ده‌ڵێت خه‌ڵكی هه‌رێم کوردستان " خاوەنبەها، نیشتمانپەروەر و خاوەنی قوربانین و ناکرێت جیاکاری لەنێوان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و هاوتاکانیان لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق بکرێت بە تایبەت لە پرسی مووچە و شایستە داراییەکاندا."
دادگای فیدڕاڵیی عێراق ده‌ڵێت: مادده‌ی 4 له ده‌ستوری كۆماری عێراق داوای دادپه‌روه‌ری له‌نێوان عێراقییه‌كان به‌بێ جیاوازی ده‌كات، بۆیه جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه ده‌بێت به فیعلی بێت نه‌ك زاره‌كی تا بتوانرێت ئینتمایه‌كی نیشتمانی راستودروست له‌لای هه‌موو رۆڵه‌كانی عێراق دروست ببێت، بۆیه پێوسته سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سودمه‌ندانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت له مه‌ده‌نی و سه‌ربازی له هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی هاوتاكانیان له حكومه‌تی فیدڕاڵی مامه‌ڵه بكرێن.
دادگاكه باسی له‌وه‌شكردوه كه پێدانی قه‌رز و پاره‌ی زۆر له چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه به هه‌رێم، پێچه‌وانه‌ی یاسای ژماره 13ی ساڵی 2023ی بودجه‌ی گشتی بووه‌و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئه‌و بره قه‌رزانه‌ی بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌كارنه‌هێناوه.
ده‌شڵێت: فه‌راهه‌مكردنی مافه ئابور و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتورییه‌كان به‌ته‌واوی به مافه سیاسییه‌كانه‌وه گرێدراوه‌و بێبه‌شكردنی گه‌ل لێی جیاكارییه‌كی ئاشكرایه و هیچ بیانویه‌كی بۆ نییه، ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی و هه‌رێمیش ده‌بێت پابه‌ندبن به‌وه‌ی ئه‌و ماف و ئازادییانه بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن و ئاسته‌نگه‌گان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له به‌رده‌م موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه، لاببه‌ن.
دادگای فیدڕاڵیی عێراق باس له‌وه‌ش ده‌كات كه بۆیی ساغ بووه‌ته‌وه كه فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سودمه‌ندان له تۆڕی صاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی، به رێكوپێكی موچه‌ی مانگانه‌یان هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی وه‌رنه‌گرتوه‌و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی 16 و 14 و 22 و 36ی ده‌ستوره‌و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی و هه‌رێم هه‌موو رێگه‌یه‌ك بگرنه‌به‌ر بۆ لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه تا هاوڵاتیان مافه ده‌ستورییه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن.
PM:03:46:28/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 4208
جار خوێنراوه‌ته‌وه