به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی خوێندنگه‌كانی سنوری په‌رورده‌كه‌ی سه‌رپشك كرد بۆ ده‌وامی ئه‌مڕۆی خوێندنگه‌كان.
له ئاگادارییه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند: ئاگاداری ئەو خوێندنگەیانەی سنوری پەروەردەی رۆژئاوا دەکەین، کە بەهۆی بارینی بەفر و رەوشی کەشوهەوا، ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروست بووە، لەبەر سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران، پشوو رابگەیەنن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و به‌فربارین له ناو شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد و له به‌شێكی شه‌قامه‌كاندا ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروست بووه.
AM:08:32:28/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 5292
جار خوێنراوه‌ته‌وه