بایدن: هیوادارین كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئاگربه‌ست له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ رابگه‌یه‌نين

‌جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا

وێستگه‌نیوزـ

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هیوای خواست کە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاگربەست لە کەرتی غەززە ئەنجام بدرێت.


ناوبراو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە نیویۆرک  ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ی شوباتی 2024، رایگه‌یاند: "غەززە زۆر نزیکە لە ئاگربەست".

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کاتی ئاگربەست لە غەززە، بایدن وتی: "هیوادارم تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت،

باسی له‌وه‌شكرد: "راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیم پێی وتم کە ئێمە نزیكین له‌ ئاگربه‌ست، بۆیه‌ هیوادارم وا بکەین تا دووشەممەی داهاتوو بگەنە ئاگربەست".


AM:09:56:27/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت