حزبی شیوعی: حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتی خۆی سه‌باره‌ت به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌ئه‌ستۆ بگرێت
وێستگه‌نیوزـ
حزبی شیوعی كوردستان رای خۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌رده‌بڕێت و داواش له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات هه‌وڵی دابینكردنی بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان بدات.
له سه‌روتاری هه‌فته‌نامه‌ی (رێگای كوردستان) كه زمانحاڵی حزبی شیوعی كوردستانه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی شوباتی 2024، كاوه مه‌حمود، سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان نوسیویه‌تی، تیایدا باس له بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق تایبه‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسی كۆتاكان ده‌كات.
له به‌شێكی سه‌روتاره‌كه‌دا هاتووه: له‌و ده‌مه‌ی هه‌لی گرنگ له‌ده‌ست لایه‌نه سیاسیه‌كاندا هه‌بوو له‌چوارچێوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌دا، گفتوگۆی نیشتمانی بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی له پێشه‌وه‌ی كاره‌كانیان دابێت و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی ئه‌نجامبدرێت و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی كارا بكرێت و به‌یه‌كگرتووی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و بیركردنه‌وه له‌یه‌كتر شكاندن به‌رده‌وامبوو.
ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌م تابلۆ سیاسیه ئاڵۆزه گرنگه، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت و زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد دابین بكرێت و دامه‌زراوه په‌ككراوه‌كان بونیاد بنرێته‌وه.
به‌پێویستیشی ده‌زانێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ڕی مرونه‌ته‌وه هه‌وڵی دابینكردنی بودجه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان بدات و به‌رپرسیارێتی خۆی سه‌باره‌ت به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
ده‌قی سه‌روتاره‌كه:
ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره‌كانی دادگای ئیتحادی
كاوه مه‌حموود
حكومه‌تی ئیئتلافی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌رپرسیارن له‌وه‌ی، كه بارودۆخی سیاسی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئه‌و راده‌یه بڕوات، كه رێگا خۆش بكات بۆ نوخبه‌ی سیاسی عێراق، له‌رێگای حكومه‌تی ئیتحادی و دادگه‌ی ئیتحادی فشار و هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ سه‌ر كیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكه‌ن و كارتی بودجه‌و قوتی خه‌ڵكی كوردستان به‌كاربهێنن بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕی ده‌روونی له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ماندا بكه‌ن.
له‌و ده‌مه‌ی هه‌لی گرنگ له‌ده‌ست لایه‌نه سیاسیه‌كاندا هه‌بوو له‌چوارچێوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌دا، گفتوگۆی نیشتمانی بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی له پێشه‌وه‌ی كاره‌كانیان دابێت و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی ئه‌نجامبدرێت و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی كارا بكرێت و به‌یه‌كگرتووی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و بیركردنه‌وه له‌یه‌كتر شكاندن به‌رده‌وامبوو، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو هاووڵاتیانی كوردستان، ئه‌وپه‌ڕی پێویستیان به‌وه بوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ئه‌ستۆ بگرێت به داڕشتنی باشترین سیاسه‌تی ئابووری و خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان و، ئه‌م دۆخه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ شكستی سیاسه‌تی ئابووری په‌یڕه‌وكراوی ناوخۆیی و مامه‌ڵه‌كردنی ناپرۆفیشناڵ به‌دۆسیه‌ی نه‌وت، كه ره‌هه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و، له كۆتایشدا ململانێی حزبی، وای كرد، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئێستا و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.
ئه‌م ره‌وشه سیاسی و ئابورییه، ده‌رگای بۆ سیاسه‌تێكی چه‌وتی به‌غدا خۆش كرد، بۆ قۆستنه‌وه‌ی ناكۆكی ناوخۆی له‌هه‌رێمی كوردستان و بوونی دوو دیدی سیاسی، بۆ زیادكردنی فشاری سیاسی و یاسایی و ئابووری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه له قه‌واره و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌ستوریی هه‌رێم و، ئه‌مه‌ش له دوا بڕیاری دادگای ئیتحادی ده‌ركه‌وت.
له‌كاتێكدا ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی ساڵی 2005، هیچ شێوه‌یه‌كی بۆ نیزامی هه‌ڵبژاردن و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دیاری ناكات، دادگای ئیتحادی له‌بڕیاره‌كه‌یدا یه‌ك بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناده‌ستوری داده‌نێت، كه‌چی له‌عێراقدا چه‌ندین جار شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن گۆڕدراوه، هه‌ر له‌یه‌ك بازنه‌یی و فره بازنه‌یی و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پارێزگان و گۆڕینی یاسایی رێژه‌یی و پاشان بۆ سانت لیگۆ و ئینجا سانتگلیۆی هه‌مواركراو و، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كات ئه‌م دادگایه ئه‌و گۆڕانكارییانه به‌ناده‌ستوری بزانێت.
هه‌روه‌ها دادگای ئیتحادی برگه‌كانی 6 و 7 و 36 وبرگه‌ی 2 له‌ماده‌ی 56 له‌یاساكه به‌ناده‌ستوری ده‌ستكاری كرد، كه ئه‌م برگه‌ی وماددانه شكاتیان له‌سه‌ر نه‌بوو.
هاوكات داوا ده‌كرا كورسییه‌كانی كۆتا دابه‌شبكرێته‌وه نه‌ك نه‌مێنێت، كه‌چی دادگا كورسی كۆتاكانی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ته‌واوی نه‌هێشت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ بوونی كورسی كۆتا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له ئه‌نجومه‌نی هه‌ندێك له پارێزگاكاندا.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتحادی له‌هه‌ندێك له‌بڕگه‌كانی، مافی به‌خۆی داوه ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان بگێڕێت، ئه‌مه‌ش زیاده‌ڕه‌وی كردنه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له‌هه‌رێمی كوردستان و، له‌گه‌ڵ بنه‌مای لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ناگونجێت كه به‌پێی مادده‌كانی یه‌ك و 47 و 116ی ده‌ستوری عێراق ئاماژه‌ی پێكراوه.
دادگای ئیتحادی، بریاری له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان داوه، بێ ئه‌وه‌ی دیاری بكات، كه بۆ هه‌تاهه‌تایه یان ته‌نها بۆ ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه.
هه‌وه‌رها ئه‌م دادگایه، بێ گوێدانه ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی، له بڕیاره‌كه‌دا كه مۆركێكی سیاسی هه‌یه بوونی برگه‌ی 2 له‌مادده‌ی 56 له‌یاسای ژماره یه‌كی ساڵی 1992 به ناده‌ستووری داده‌نێت، به‌مه‌ش ده‌ستی بۆ ئه‌وه بردوه كه مه‌رجه‌عییه‌تی سیاسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بسه‌نێته‌وه كه خۆی مه‌رجه‌عی كێشه چاره‌نووسسازه‌كانی كوردستان بێت.
یڕگه‌كانی بڕیاره‌كانی دادگای ئیتحادی ئاماژه‌یه‌كی روونه كه ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و نوخبه‌ی حوكمڕان له‌سیستمی فیدرالی په‌شیمان بوونه‌وه‌ته‌وه‌و له‌هه‌ر فرسه‌تێك ده‌گه‌ڕێن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌سیستمی فیدراڵی عێراق و گه‌ڕانه‌وه بۆ سیستمی ناوه‌ندێتی و، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه، كه له ده‌ستووردا به دادگای ئیتحادی دراوه سه‌باره‌ت به بوارنه‌دان به تانه‌لێدانی بڕیاره‌كانی دادگای ئیتحادی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م تابلۆ سیاسیه ئاڵۆزه گرنگه، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت و زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد دابین بكرێت و دامه‌زراوه په‌ككراوه‌كان بونیاد بنرێته‌وه. هه‌وره‌ها پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ڕی مرونه‌ته‌وه هه‌وڵی دابینكردنی بودجه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان بدات و به‌رپرسیارێتی خۆی سه‌باره‌ت به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
AM:09:43:27/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت