هاتوچۆی هه‌ولێر: سبه‌ینێ كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له‌ رێگای هه‌ولێر-دهۆك ده‌كه‌ونه‌ كار


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر شۆفێرانی سنهوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ لە سبەینێ سێشه‌ممه‌وە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای هەولێر – دهۆک لەبەرامبەر گوندی گەزنە تاوەکو پردی چەمە دەکەونە کار.

هاتوچۆی هەولێر رایگه‌یاندوه‌: سەرەتا بۆ ماوەی هەفتەیەک بەمەبەستی تاقیکردنەوە دەخرێنەکار و دواتر لە رۆژی 4ی ئازار کاتژمێر 12ی شەو دەست بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان دەکەن.

شۆفێرانیشی ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ كه‌ بەرزترین خێرایی رێگا پێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دیاریکراوە.


PM:10:41:26/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو