ئه‌ردۆغان كاتی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری توركیا واده‌ی سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بۆ عێراق راگه‌یاند و  ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئازاری ئه‌مساڵ سه‌ردانی عێراق ده‌كات.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ی شوباتی 2024 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ ناوه‌ندی سه‌ره‌كی حزبه‌كه‌ی‌ "ئاكپارتی"، وتی‌ كه‌ دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ كۆتایی ئازاری ئه‌مساڵدا، سه‌ردانی عێراق ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكر كه‌ ئاماده‌كاری بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و هاوپه‌یمان ده‌كه‌ن له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا.

بڕیاره‌ 31ی ئازاری 2024 هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ توركیا و باكووری كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و به‌ گوێره‌ی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا 36 پارتی سیاسی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌شداری بكه‌ن.


PM:06:18:26/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت