سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌له‌ستین ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

‌شتایەو وەزیرانی کابینەکەی

وێستگه‌نیوزـ

محه‌مه‌د شتایه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی فەڵەستین دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی ئێستای فەڵەستین کرد.


ئاژانسی فرانس پێرس بڵاویکردەوە، محەمەد شتایە، سەرۆک وەزیرانی فەڵەستین، ئەمڕۆ دووشەممە 26ی شوباتی 2024، دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی پێشکەش بە مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی ئێستا کردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، شتایە لەسەرەتای کۆبوونەوەی هەفتانەی کابینەی حکومەتدا وتی، بە نوسراوی فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی خستوەتەبەردەست سەرۆکی وڵاتە، ئەو هەنگاوەش لە ژێر رۆشنایی دۆخی سیاسی و ئەمنیدا دێت.

هەربەپێی زانیاری میدیاکان، مەحمود مستەفا، سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی فەلەستین رادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر مه‌حمود عەباس بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە دەسەڵاتی فەلەستین به‌رده‌وامه‌، هاوكات هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە و دەستکردن بە کارکردن لەسەر پێکهاتەیەکی سیاسی بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی پاش شەڕەکە چڕتر دەبێتەوە.


PM:12:16:26/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت