ته‌رمی بازرگانێكی به‌كرێدانی ئۆتۆمبێل له‌ به‌غدا دۆزرایه‌وه‌

‌ئەو ئۆتۆمبێلەی تەرمی بازرگانەکەی تیادا دۆزراوەتەوە

وێستگه‌نیوزـ

سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، تەرمی خاوەن کۆمپانیایەکی بەکرێدانی ئۆتۆمبێل لە پایتەختی عێراق دۆزرایەوە، ئەوەش دوای چوار رۆژ لە دیارنەمانی.


سه‌رچاوه‌كی ئاگادار به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، ئه‌و بارزگانه‌ له‌ رۆژئاوای شاری به‌غدا به‌ فیشه‌كێك كوژراوه‌، برای كوژراوه‌ به‌ر له‌ چوار رۆژ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی له‌باره‌ی دیارنه‌مانی براكه‌یه‌وه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

ئاشكرای كرد كه‌ هێزه‌كان له‌ رێگه‌ی GPSوه‌ توانیویانە ئۆتۆمبێله‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌ و پێنج كه‌س له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ ده‌ستگیر كراون.

به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 112 كه‌س له‌ به‌غدا به‌ شێوازی جۆراوجۆر كوژراون.





AM:10:55:26/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت