سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا


وێستگه‌ نیوزـ

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێم رایگیه‌اند كه‌ ئێوارەی دوێنێ شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. 

فه‌رمانگه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌ سەرۆکی حکومەت بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە  و کۆنگرێس دەبێت . 

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان ، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیە . 

به‌پێی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتووه‌ لە: وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکە.


PM:04:43:25/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت