بانكی ناوه‌ندی خستنه‌ڕووی دۆلاری به‌شێوه‌ی كاش زیاد كرد


وێستگه‌نیوزـ

بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ ئه‌مڕۆ خستنه‌ڕووی دۆلاری زیاد كرد و فرۆشتنی دۆلاری به‌شێوه‌ی كاش به‌رزكرده‌وه‌.

بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ ئه‌مڕۆ سيَشه‌ممه‌ 13ی شوباتی 2024، بڕی 241 ملیۆن و 810 هه‌زار و 397 دۆلاری خسته‌ بازاڕه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی بانكی ناوه‌ندی عێراق، له‌و بڕه‌ی خراوه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌ 219 ملیۆن و 980 هه‌زار و 397 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه‌ بووه‌.

هاوكات 21 ملیۆن و 980 هه‌زاریشی به‌شێوه‌ی كاش فڕۆشتووه‌. 


AM:11:44:13/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت