كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر _ خه‌بات كه‌وته‌كار


وێستگه‌نیوزـ

لەمڕۆوە سێشه‌ممه‌ 13ی شوباتی 2024، ئەو کامێرانەی لە رێگەی هەولێر و خەبات دانراون و به‌ كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ناسراوه‌، سزای سەرپێچی شۆفێران تۆمار دەکەن.

بە پێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سێشه‌ممه‌ کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای هەولێر-قەزای خەبات کەوتوونەتە کار و سەرپێچی شۆفێران تۆمار دەکەن.

کامێراکان لە بەرامبەر شاری سیپا ستی تا مەفرەقی کەورگۆسک دانراون.

پێشتر بۆ ماوەی هەفتەیەک کامێراکان بۆ تاقیکردنەوە کاریان دەکرد، بەڵام لەمڕۆوە سەرپێچییەکانیش تۆمار دەکەن.

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەرزترین خێرایی رێگا پێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچووکەکان 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.


AM:09:48:13/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت