پارتی سه‌وزی كوردستان: بڕیارەکەی بافڵ تاڵه‌بانی ئۆمێدی لە دڵی خەڵكیدا دروست كردووە
کاتی تێکدانی قەڵاکەی کوێخا دێرین
وێستگه‌نیوزـ
پارتی سه‌وزی كوردستان رایگه‌یاند، پاڵپشتی خۆیان دەردەبڕن بۆ ئەو هەڵویست و كارە "مێژوو"ییەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە دوێنێ له پێناو بەرقەرار بوونی یاسا‌و چەسپاندنی ئارامی ئاسایش بۆ هاووڵاتییان ئه‌نجامیدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا مەكتەبی سیاسی پارتی سەوزی كوردستان رایگه‌یاند: "دەستخۆشی و پاڵپشتی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو هەڵویست و كارە مێژوویەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە ئەنجامیدا لە پێناو بەرقەرار بوونی یاسا‌و چەسپاندنی ئارامی ئاسایش بۆ هاونیشتمانیان و نەهێشتنی خۆساپاندن و بەكارهێنانی پێگەو مەنسەبی حزبی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی كەسی كە لەمێژە ئەم دیاردەیە بەربڵاو بووە".
ئه‌وه‌شی وتووه: "ئەمەچەندین هەنگاوی لەو شێوەیەیە كە بۆ سەروەربونی یاسا و نەهێشتنی قۆرخكاری و گەندەڵی دەستی پێكردووەو بەردوامیشە و ئۆمێدی لە دڵی خەڵكیدا دروست كردووە، بۆیە پارتی سەوزی كوردستان دووبارە پاڵپشتی هاو هەڵوێستی دەردەبڕێت بۆ ئەو كارە و بەرز دەینرخێنین، داواش لە هەموو لایەك دەكەین كە هاوكار بن بۆ چەسپاندنی یاسا‌و رەخساندنی كەشێكی ئارام و ژینگەیەکی ئاشتیانە بۆ هاونیشتمانیان".
دوێنێ دووشه‌ممه 12ی شوباتی 2024، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوو كه‌س به فه‌رمانی دێرین ئەحمەد ته‌قه‌یان له سه‌رمایه‌دارێكی سلێمانی كردووه و به‌وهۆیه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ناوبراو ده‌رچووه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، "كاتژمێر 12:10 خوله‌كی شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30ی 1ی 2024، له گۆڕه‌پانی ئۆتۆمبێلی به‌رده‌م (یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی) ته‌قه له هاووڵاتیی (ئه‌حمه‌د كامیل فه‌قێ) سه‌رمایه‌دار كرا و به‌هۆیه‌وه برینداركرا".
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: "دوای ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی هێزه‌كانمان ده‌ستپێكرد، سه‌رئه‌نجام له رۆژی 30ی 1ی 2024، به‌پێی ماده‌ی 405 - 31ـی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی و ته‌قه‌كه‌ر "ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌زاق عه‌لی" ده‌ستگیركرا".
هاوكات هه‌ر دوێنێ هێزه‌كانی كۆماندۆ به فه‌رمانی راسته‌وخۆی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر قه‌ڵاكه‌ی دێرین ئه‌حمه‌د، دوای ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی رووخێندرا.
AM:09:05:13/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت