په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر: پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و له‌هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك شاغیر هه‌بوو به‌ مامۆستای وانه‌بێژ پڕده‌كرێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

پەروەردەی پشدەر داوا لە مامۆستا و خوێندکاران دەکات، سبەینێ دەست بە پرۆسەی خوێندن بکەنەوەو ده‌ڵێت: لەهەر ناوەندێکی خوێندن گرفتی شاغیرات هەبوو با بەڕێوەبەڕەکان پەیوەندی بە پەروەردەوە  بکه‌ن بەمەبەستی پڕکردنەوەی شاغیراتەکەی بە مامۆستای وانەبێژ.

له‌ ئاگادارییه‌كدا كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و یارده‌یده‌ر و مامۆستا و مامۆستای وانه‌بێژی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ده‌ركردوه‌، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پشدەر دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان و مامۆستایانی وانەبێژی ناوەندەکانی خوێندن دەکەین، کە سبەینێ سێشەممە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٤/٢/١٣)  پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە بەمەبەستی ئاسایی کردنەوەی پڕۆسەی خوێندن و دەست پێکردنەوەی دەوام.

وه‌ك له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا هاتوه‌، په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر داواشی لە کەسوکاری قوتابیان و خوێندکاران كرده‌ی‌ کە جگەر گۆشەکانیان ڕەوانەی باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگاکان بکەنەوە .

بۆ ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستاش به‌م بڕیاره‌وه‌، په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر راگه‌یاندوه‌: "لەهەر ناوەندێکی خوێندن گرفتی شاغیرات هەبوو لە هەر پسپۆڕی یەک ، با بەڕێوەبەڕەکان پەیوەندی بە هۆبەی خۆیەتی و میلاکی پەروەردەوە بکات بەمەبەستی پڕکردنەوەی شاغیراتەکەی بە مامۆستای وانەبێژ.


PM:10:45:12/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت