ژووری بازرگانی سلێمانی: دەستخۆشی لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەكەین بۆ پاڵپشتیكردنیان بۆ باڵادەستبون و سەروەریی یاسا
وێستگه نیوزـ
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئیدانەی دەستدرێژیكردنه‌سه‌ر یەکێک لە بازرگانەکانی شاری سلێمانی ده‌كات و بڕیاری ئەمڕۆی دادگاشی به‌رزنرخاندوه کە فەرمانی دەستگیرکردنی (تۆمه‌تباران)ی دەرکردووە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەستخۆشیی لە بافڵ تاڵه‌بانی، سەرۆکی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوه بۆ پاڵپشتی كردنیان بۆباڵا دەست بون و سەروەری یاسا.
ژوری بارزگانیی سلێمانی پێوایه كه سه‌رۆكی یه‌كێتی و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت "سەلماندیان كە شاری سلێمانی ژینگەیەكی هێمن و لەباره بۆ سەرجەم وەبەرهێنەران و سەرمایەدارو بازرگان و كاسبكارێك کە سەروەت و سامانیان هەمیشە پارێزراوه ."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو: دوو كه‌س به فه‌رمانی كوێخا دێرین ته‌قه‌یان له سه‌رمایه‌دارێكی سلێمانی كردووه و به‌وهۆیه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ناوبراو ده‌رچووه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "كاتژمێر 12:10 خوله‌كی شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30ی 1ی 2024، له گۆڕه‌پانی ئۆتۆمبێلی به‌رده‌م (یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی) ته‌قه له هاوڵاتی "ئه‌حمه‌د كامیل فه‌قێ" سه‌رمایه‌دار كرا و به‌هۆیه‌وه برینداركرا".
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: "دوای ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردی هێزه‌كانمان ده‌ستپێكرد، سه‌رئه‌نجام له رۆژی 30ی 1ی 2024، به‌پێی ماده‌ی 405 - 31ـی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی و ته‌قه‌كه‌ر "ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌زاق عه‌لی" ده‌ستگیركرا".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگەیەندراوێک لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە
وەک ھەموولایەک ئاگادارن لە ماوەکانی ڕابردودا بازرگانێکی شاری سلێمانی لەلایەن چەندچەکدارێکەوە بەشێوەیەکی نایاسایی و دوور لە ھەموو بەھایەکی کۆمەڵایەتی دەستدرێژی کرایە سەرو بەسەختی بریندارکرا.
ئێمە وەک ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی وێرای ئیدانەکردنی ئەم دەستدرێژیەی کراوەتەسەر یەکێک لە بازرگانەکانی شاری سلێمانی لەھەمان کاتدا بەئەرکی خۆماندەزانین بەرگری لەھەموو مافەکانی (بازرگانان ـ پیشەوەران ـوەبەرھێنەران) بکەین بەبێ جیاوازی.
لێرەدا وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڕیاری ئەمڕۆی دادگا کە فەرمانی دەستگیرکردنی (تومه تباران)ی دەرکردووە بەرز دەنرخێنین و سوپاسی ھەموولایەنی پەیوەندیدار دەکەین کە بەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە داکۆکیان لەم دۆسیە ھەستیارە کرد بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا.
دەستخوشی لە بەرێزان سەرۆکی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێز قوباد جەلال تاڵەبانی دەكەین بۆ پاڵپشتی كردنیان بۆباڵا دەست بون و سەروەری یاسا، سەلماندیان كە شاری سلێمانی ژینگەیەكی هێمن و لەباره بۆ سەرجەم وەبەرهێنەران و سەرمایەدارو بازرگان وكاسبكارێك کە سەروەت و سامانیان هەمیشە پارێزراوه .
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
۲٠۲٤/۲/۱۲
PM:08:28:12/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت