ئۆكرانیا: سه‌ربازه روسه‌كان له سوریا مه‌شق له‌سه‌ر درۆنی ئێرانی ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ره‌كیی هه‌واڵگریی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا رایگه‌یاند كه سه‌ربازه روسه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌لشه‌عیرات له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حومسی ناوه‌ڕاستی سوریا مه‌شق و راهێنانیان له‌سه‌ر درۆنی ئێرانی پێده‌كرێت.
هه‌واڵگری ئۆكرانیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "سوپای پاسدارانی ئێران و سه‌ركرده‌یه‌كی حزبوڵای لوبنان به‌ناوی كه‌مال ئه‌بو ئه‌لسادق سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی مه‌شقكردنه‌كه ده‌كه‌ن".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌بو ئه‌لسادق پسپۆڕه له دروستكردن و چاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.
هه‌واڵگری ئۆكرانیا راشیگه‌یاندووه كه "خولی ڕاهێنانی (لوبنانی- ئێرانی-روسی) له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا شاره‌زابوون له هه‌ڵدان و كارپێكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆره‌كانی شاهید-136، عه‌بابیل-3 و ڕه‌عد له خۆده‌گرێت كه له دووره‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێن”.
له لایه‌كی دیكه‌وه راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا هاوكات مه‌شق به‌و هاوڵاتییه سوریانه‌ش ده‌كرێت، كه مۆسكۆ به‌نیازه له شه‌ڕی ئۆكرانیا وه‌ك كارپێكه‌ری فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌كاریان بهێنێت".
ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی كه ڕووسه‌كان تیایدا "مه‌شق و ڕاهێنانیان پێده‌كرێت"، ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگای حومس-ته‌دمور له نزیك گوندی ئه‌لشه‌عیرات.
PM:03:27:12/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت