ناتانیاهۆ: ته‌نها فشاری سه‌ربازی بارمته‌كان رزگار ده‌كات
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل
وێستگه‌نیوزـ
به گوێره‌ی ئاژانسی رۆژنامه‌وانی فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی شوباتی 2024، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به‌ڵێنیدا هێرشه سه‌بازییه‌كه‌ی سه‌ر غه‌ززه به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیدا، توانرا دوو بارمته رزگار بكرێن و ده‌یان فه‌له‌ستینی كوژران.
ناتانیاهۆ ده‌ڵێت: "ته‌نها فشاری سه‌ربازی به‌رده‌وام، تا سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی، ده‌بێته هۆی رزگاركردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان".
هه‌ر له‌مڕۆدا سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی، له شاری ره‌فه‌ح له باشوری كه‌رتی غه‌ززه، دوو بارمته رزگاركران و زیاد له 100 كه‌س كوژران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له غه‌ززه، ئه‌مڕۆ به‌یانی رایگه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئیسرائیل، كه بووه هۆی رزگاربوونی دوو بارمته له ره‌فه‌ح، بووه هۆی "كوژرانی 100 شه‌هید" و له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی رۆژنامه‌گه‌ری فه‌ره‌نسا بڵاویكردوه‌ته‌وه، هاتووه له هێرشه شه‌وانه‌ییه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری ره‌فه‌ح كه ده‌كه‌وێته باشوری كه‌رتی غه‌ززه، نزیك به سنوری میسر، نزیكه‌ی "سه‌د كه‌س كوژراون كه به‌شی زۆریان ژن و منداڵن".
PM:02:54:12/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت