بانكی ناوه‌ندی ئاستی خستنه‌ڕووی دۆلاری به‌رزكرده‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ ئه‌مڕۆ ئاستی خستنه‌ڕووی دۆلاری به‌رزكرده‌وه‌، به‌ڵام فرۆشتنی به‌شێوه‌ی كاش دابه‌زاند.

بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ی شوباتی 2024، بڕی 213 ملیۆن و 604 هه‌زار و 104 دۆلاری خسته‌ بازاڕه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی بانكی ناوه‌ندی عێراق، له‌و بڕه‌ی خراوه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌ 209 ملیۆن و 194 هه‌زار و 104 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه‌ بووه‌.

هاوكات چوار ملیۆن و 410 هه‌زاریشی به‌شێوه‌ی كاش فڕۆشتووه‌. به‌و پێیه‌ش ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ 152 هه‌زار و 100 دینار مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.


AM:11:54:12/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت