ئیسرائیل گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سنووری لوبنان ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل بڕیاری دا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین فیرقه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته له كه‌رتی غه‌ززه بكشێته‌وه و رووبكاته سنووری لوبنان و شوێنی هێزه یه‌ده‌گه‌كان بكرێته‌وه و ئاماده‌بێت بۆ هه‌ر جۆره سیناریۆیه‌ك.
رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه كه هێرزی هالێڤی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل بڕیاری دا فیرقه‌ی زرێپۆشی 36 كه گه‌وره‌ترین فیرقه‌ی سه‌ربازی سوپای ئه‌و وڵاته‌یه له كه‌رتی غه‌ززه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له سنووری لوبنان جێگیر بكرێت.
به‌پێی ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل له‌م دواییانه‌دا گفتوگۆكان له ناو دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی ئیسرائیل ئه‌نجامدرا، جه‌نه‌راڵ یارۆن فینكڵمان فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی باشوور، داوای كرد كه فیرقه‌ی 36 كه گه‌وره‌ترین فیرقه‌ی نیزامی سوپای ئیسرائیله له ناوه‌ڕاستی غه‌ززه‌دا بمێنێته‌وه به ئامانجی زیادكردنی فشاره سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.
له‌به‌رامبه‌ردا جه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێد باسیوك سه‌رۆكی به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، پێی باش بووه كه ئه‌و فیرقه‌یه له غه‌ززه بگوازرێته‌وه بۆ باكوور بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی هێزی یه‌ده‌گ بگرێته‌وه و ئاماده‌بن بۆ هه‌ر سیناریۆیه‌ك.
رادیۆی ئیسرائیل ده‌ڵێت: "سه‌ره‌نجام سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل بڕیاریدا فیرقه‌ی 36 له غه‌ززه بكشێنێته‌وه و بیگوازێته‌وه بۆ سنووری لوبنان".
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و فیرقه‌یه كه پێكهاتووه له یه‌كه‌كانی مانۆڕ (زرێپۆش و پیاده و فه‌یله‌قی ئه‌ندازیاری) و لیوای 188 و لیوای حه‌وته‌م و لیوای گۆلانی و لیوای ئیتزیۆنی و كه‌تیبه‌كانی فه‌یله‌قی ئه‌ندازیاری، به‌رده‌ست نییه.
له كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی ڕابردووه‌وه سوپای ئیسرائیل لیواكانی یه‌ده‌گی 4 و 55 و فه‌وجی ئه‌ندازیاری جه‌نگی 7170 و فه‌وجی 13ی لیوای گۆلانی له غه‌ززه كێشاوه‌ته‌وه.
له دوای هێرشی وێرانكه‌ری ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، له 8ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردووه‌وه سوپای ئیسرائیل له‌لایه‌ك و حزبوڵا و لایه‌نه فه‌له‌ستینییه‌كان له لوبنان له‌لایه‌كی تر رۆژانه بۆردومانی پچڕپچڕی یه‌كتر ده‌كه‌ن، كه به‌هۆیه‌وه له هه‌ردوولا كوژرا و بریندار هه‌بووه، جگه له زیانی گیانی له نێو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی لوبنانیدا.
له 7ی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردووه‌وه ئیسرائیل شه‌ڕێكی له دژی غه‌ززه ده‌ستپێكردووه كه به‌پێی وته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌له‌ستین، تا دوێنێ شه‌ممه 28 هه‌زار و 176 كوژراو و 67 هه‌زار و 784 برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌زاران كه‌سیش له ژێر داروپه‌ردوودا بێسه‌روشوێنن، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆی وێرانكارییه‌كی به‌رفراوان و قه‌یرانێكی كاره‌ساتباری مرۆیی بێ وێنه له كه‌رتی غه‌ززه.
PM:09:42:11/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت