فه‌رمانگه‌ی‌ میدیا و زانیاری‌: هه‌ژماری‌ من له‌ سلێمانی‌ و دهۆك ده‌ستی‌ پێكرد


وێستگه‌نیوز-

فه‌رمانگه‌ی‌ میدیا و زانیاری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ژماری‌ من له‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌ و دهۆك ده‌ستی‌ پێكرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ی‌ شوباتی‌ 2024 فه‌رمانگه‌ی‌ میدیا و زانیاری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ كورتدا ئاشكرایكرد كه‌ "ناوتۆماركردنی فه‌رمانبه‌ران له‌ پرۆژه‌ی هه‌ژماری من له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك ده‌ستی پێ كرد".

كۆتایی مانگی رابردوو، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ناوتۆماركردنی فه‌رمانبه‌ران له‌ پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من"، گه‌یشته‌ 200 هه‌زار كه‌س، هاوكات 23 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كارتی بانكییان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌ و 36 ئامێری پاره‌ڕاكێشانیش دامه‌زرێندراون.

پێشتریش مه‌سرور بارازانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرۆژه‌ی هه‌ژماری منه‌وه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ "ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ تا كۆتایی 2024 ملیۆنێك هاووڵاتیی كوردستان، ده‌ستیان به‌ خزمه‌تگوزاریی بانكی بگات".

پێشتر وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو کە "پرۆژه‌ی ( هه‌ژماری من ) پرۆژه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیژی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری و به‌ڕه‌زامه‌ندی بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت. ئامانج له‌ پرۆژه‌كه‌ بنیاتنانی سیسته‌مێكی بانكی به‌هێزه‌ كه‌ كه‌فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌ خۆران تیایدا له‌ چه‌ندین خزمه‌تگوزاری دارایی و بانكی سود مه‌ند ده‌بن و له‌ قۆناغی داهاتوشدا كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بنه‌ خاوه‌ن (هه‌ژماری من)".


PM:07:39:11/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت