ئەمریکا دوو به‌له‌می بێسه‌رنشینی حوسییه‌كانی به‌ ئامانج گرت


وێستگه‌ نیوزـ

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگه‌یاند كه‌ به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی، دوو بەلەمی بێسەرنشین "بەلەمە درۆن"ی حوسییەکانیان  لە دەریای سور بە ئامانجگرتوه‌.

ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، ، ئەم هێرشانە دوێنێ هەینی لە کاتژمێر 3ی بەربەیان تا کاتژمێر 9:40 خولەکی شەو ئەنجامدراوە.

ده‌شڵێت: سەرەڕای بە ئامانجگرتی دوو "بەلەمەدرۆن"، چوار مووشەکی دژە کەشتیشیان تێکشکاند، کە بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکانی ناو دەریای سوور ئامادەکرابوو.


PM:06:21:10/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت